خوێنەر
دەربارەی ئێمە

خوێنەر پڕۆژەیەکە کە لە 19/9/2022 بڵاو کراوەتەوە، و هەتا ئێستا بەردەوامە بە چەندان تایبەتمەندی ناوازە و نوێ. ئەم پڕۆژەیە پێکهاتووە لە چەندەها کتێبی جۆراوجۆر، زیاتر لە 20 جۆری جیاواز، بۆ ئەوەی خوێندنەوە بگاتە دەست هەمووان.

ئامانجی سەرەکی خوێنەر بریتییە لە بەرزکردنەوەی کلتووری خوێندنەوە لە کۆمەڵگەی کوردیدا، بە شێوەیەکی ئاسان، خێرا و مۆدێرن.

خوێنەر وەک کتێبخانەیەکی ئەلیکترۆنی، هەوڵ دەدات خوێندن بگۆڕێت بۆ ئەزموونێکی خۆش و هاندەرانە. بە شێوازی خۆڕایی، ئێمە چەندان کتێب و سەرچاوەی گرنگمان بەردەست خستووە.

سوپاس بۆ خوا، هەتا ئێستا ڕۆڵێکی باشمان هەبووە لە ئاسانکاری بۆ دەستخستنی کتێبەکان، ئێمە باوەڕمان وایە خوێندنەوە بنچینەی گەشەی کۆمەڵگەیە.

ئێمە بەردەوام دەبین لە پەرەپێدانی خوێنەر، بە باشترین خزمەتگوزاری هیوادارین ئێوەش هاوکارمان بن بۆ گەشەپێدانی ئەم پڕۆژەیە.